کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی نیسانی 2023 هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی یۆنامی کۆبوونەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی "کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن".

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا لەگەل سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند "ئامانجمانە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان دڵنیابن دەنگەکەیان پارێزراوە، بۆیە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن کاتی زۆری پێویستە".

هەروەها زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەکرد "گرفتی سیاسی لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن نەماوە و لەسەر زۆربەی خاڵەکان رێککەوتووین".

زیاد جەبار وتی "پێکهاتەکان بەشێکی گرنگن و راوبۆچوونیان وەرگیراوە و چاوەڕوان دەکەین یۆنامیش رای خۆی بڵێت، ئەوکات راوبۆچوونەکان تاوتوێ دەکەین ئەوکات یاساکە هەمواردەکەینەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب