کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە 900 دۆلاریان لە منداڵێک سەندبوو.
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە تیمەکانی بنکەی پۆلیسی راپەڕین توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە بڕی 900 دۆلاریان لە منداڵێک سەندبوو.
ئەمڕۆ 5ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد، کە دوو تۆمەتبار لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە 900 دۆلاریان لە منداڵەکەی سەندووە، تیمەکانی بنکەی پۆلیسی راپەڕین توانییان دوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانراوە دەستبەجێ تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن، هەروەها دەستبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێک و بۆکس خەنجەرێک و بڕێک پارە چەند کەلوپەلێکی دیکەدا".
پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە "تۆمەتباران بە ناوەکانی (پ، ع، م) لەدایکبووی ساڵی 2002 و (س، ن، ع) لەدایکبووی ساڵی 1994 بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
ر.ع
ر.ع