کوردستانی

تورکیا بۆچی گەشتەکانی بۆ سلێمانی راگرت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا بۆچی گەشتەکانی بۆ سلێمانی راگرت؟
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت کە چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی زۆربووە و بەوهۆیەوە گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی تورکیمان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی راگرتووە.
 
ئەمڕۆ 5ی نیسانی 2023 تانژۆ بیلگیچ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "هۆکاری راگرتنی گەشتەکانمان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی زیادبوونی چالاکیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، کە بەم هۆیەوە گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی تورکی راگیراون".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم بڕیارە لە یەکەم قۆناغیدا تاوەکو 3ی تەمموز کارا دەبێت و دواتریش پێداچوونەوەی پێدادەکرێت".
 
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 3ی نیسان تورکیا بە ئیمێلێک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاگادارکردەوە کە گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی تورکی راگرتووە کە کۆی گەشتەکانی لە رۆژێکدا دوو گەشتبوو.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب