کوردستانی

تەنها لە سێ مانگدا 550 دار لە سلێمانی بڕاونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەنها لە سێ مانگدا 550 دار لە سلێمانی بڕاونەتەوە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە لە سێ مانگی زستانی ئەمساڵدا نزیکەی 550 دار بڕاونەتەوە و داری تێدابووە تەمەنی 150 ساڵبووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی نیسانی 2023 ھێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سێ مانگی زستاندا لە سنووری 10 قەزا و 24 ناحیەی سلێمانی نزیکەی 550 دار بڕدراونەتەوە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو دارانەی بڕاونەتەوە تەمەنیان لە نێوان یەک ساڵ بۆ 150 ساڵدایە و دارەکان خۆڕسک بوون، ئەو کەسانەی دارەکانییان بڕیوەتەوە هۆکارەکەیان بۆ نەبوونی نەوت گەڕاندووەتەوە".
 
وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی باسی لەوەشکرد "بەهۆی داربڕنەوەوە لە سنووری سلێمانی 33 کەس دەستگیرکراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە ".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب