کوردستانی

لێپرسراوی زێڕەنگەرانی سلێمانی: نرخی زێر دەفڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێپرسراوی زێڕەنگەرانی سلێمانی: نرخی زێر دەفڕێت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
لێپرسراوی زێڕەنگەرانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی  هەزار و 500 دۆلار هاتووەتە سەر نرخی زێڕ بۆ هەر کیلۆیەک، کە دەکاتە نزیکەی حەوت دۆلار بۆ هەر مسقاڵێک.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی نیسانی 2023  دلێر تاهیر، لێپرسراوی زێڕەنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە و لە دوێنێ ئێوارەوە تاوەکو ئەمڕۆ هەزار و 400 بۆ هەزار و 500 دۆلار بەرزبووەتەوە بۆ یەک کیلۆ زێڕ، کە بۆ مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 دەکاتە شەش بۆ حەوت دۆلار".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ئەوەی ئەمەریکا وتوویەتی لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزی ئەمساڵدا سوود دادەبەزێنێت، نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزبووەتەوە و شەڕی ئۆکرانیاش هۆکارێکی کاریگەرن".
 
لێپرسیاری زێڕەنگەرانی سلێمانی باسی لەوەشکرد "بە پێی پێشبینییەکان ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ هەیە لەم نرخەی ئێستای، کاتی بەرزبوونەوە زۆرەکەی نرخی زێڕیش مانگەکانی حوزەیران و تەمموزە بەهۆی دابەزینی رێژەی سوودی بانکەکانی ئەمەریکا".
 
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "ئەمڕۆ زێڕی عەیارە 18مان بە 244 دۆلاری ئەمەریکی و عەیارە 21 بە 285 دۆلار کڕیوەتەوە لە هاوڵاتییان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب