کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان چەندین هەلی کاری راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان رایدەگەیەنێت وەک یەکەمین دەزگای ئەمنی پێویستییان بە پێنج تا حەوت هەلی کارە بە شێوەی گرێبەست بۆ بەشی ئایتی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند "وەک یەکەمین دەزگای ئەمنی لە ئیدارەی گەرمیان پێویستمان بە پێنج تاوەکو حەوت کەس هەیە بۆ ئەم شارەزاییانە (Cyber security - Computer Networking - Data Analysis - Incident Handling - Graphic designer) بەشێوەی گرێبەست".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەوکەسانەی کە ئارەزووی کارکردن دەکەن لە بەشی ئایتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، دەتوانن لە رۆژی 9 تاوەکو 12ی نیسان سیڤییەکانییان بهێنن بۆ بینای بەڕێوەبەرایەتییەکەمان".
باسی لەوەشکردووە "ئەو کەسانەی سیڤی پێشکەش دەکەن پێویستە (ئارەزوومەندبن و دانیشتووی سنووری گەرمیانبن، دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسی ئارەزوومەند پۆلێن دەکرێن و هەڵدەبژێردرێن".
ر.ع
ر.ع