کوردستانی

نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت
مەودا میدیا -
 
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین (نۆرماڵ، موحەسەن، سۆپەر) دادەبەزێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی نیسانی 2023 بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند "لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە، هەرسێ جۆرەکەی بەنزین (نۆرماڵ، موحەسەن، سۆپەر) بە بڕی 25 دینار لە نرخەکەکان دادەبەزێت".
 
ئەوەشی خستەڕوو "زۆربوونی بەنزینی عیراقی 690 دیناری و بەنزینی 800 دیناری وای لە هاوڵاتییان کردووە کە خواستیان لەسەر بەنزینی ئەهلی کەمببێتەوە و کەمتر روو لە کڕینی بکەن".
 
ئاماژەی بەوشکرد "دوای ئەوەی بڕی 25  دینار لە نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین کەمبووەوە، نرخەکان بەم جۆرەن (نۆرماڵ 900 دینار، موحەسەن هەزار و 100 دینار، سۆپەر هەزار و 250 دینار)".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب