کوردستانی
لێزمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 11ی نیسان و سبەینێ چوارشەممە 12ی نیسانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانیدا بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات لە دوانیوەرۆ سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 14 بۆ 33 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ چوارشەممە لە ئەنجامی زیادبوون و قووڵبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست شەپۆلێکی سەرتاسەری بارانبارین تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە بارانبارینی مام ناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبێت کاریگەریەکەی لە دوانیوەرۆ بە هێزتر دەبێت سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم و سنووری پارێزگای دهۆک دابارینی بەهێز دەبێت و لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت, کاریگەریەکەی لە دوانیوەرۆ درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پاڕیزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگای هەولێر, وە لە کاتەکانی ئێوارە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە، پلەكانی گەرما لەنێوان 17 بۆ 26 پلە دەبێت.
بیروڕا