کوردستانی
مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت مووچەی مانگی سێی سەرجەم بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەرێم راگیراون.
عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی راگرتنی مووچەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیای بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی یاسای چاکسازی یاسای ژمارە 2 چاکسازی لە دەرماڵە و بەخشین و مووچە و ئیمیتیازاتەکانی فەرمانبەران و خانەنشینان لە هەرێمی کوردستان سەرجەم بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەرێم دەبێت پشکنینیان بۆ بکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ ئەو مەبەستە دوو لیژنە پێکهاتووە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکێکیان لە هەولێرە ئەوی دیکەیان لە شاری سلێمانییە کە دووبارە پشکنین بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دەکاتەوە هەرکەسێک لە پشکینی دەرچوو مووچەکەی خۆی وەک پێشتر وەردەگرێت، واتە راگرتنی مووچەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی کاتییە".
وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان وتی "لیژنەکە لە پزیشکانی پسپۆڕ پێکهاتوون لە بواری پێست و چاو و سنگ و هەناسەدان، رۆژانە بەردەوامن لە پشکنین بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی".
س.ر

بیروڕا