کوردستانی

شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ هاتنی ئەو شەپۆلە چڕەی بارانبارین کە روو لە ناوچەکانی هەرێم و بەتایبەتی سلێمانی دەکات و جەخت لە هاوڵاتییان دەکاتەوە کە پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن. 
 
ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "وەک هاتوچۆی سلێمانی ئامادەکاریی تەواومان کردووە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و شۆفێرانی پارێزگاکە، سەرجەم ئالیەت و مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە بۆ هەر ئەرکێک لەکاتی پێویستیدا".
 
ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە پابەندی رێنماییە سەلامەتییەکانی هاتوچۆبن و خۆیان نەخە دۆخێکی مەترسیدارەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan