کوردستانی

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا -
 
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی هەورامان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
 
ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2023 حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کێلی باقی سەر بە ناوچەی هەورامان بۆمبێک تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو ".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو کەسەی لە ناوچەی کێلی باقی بەهۆی تەقینەوەی مینەکەوە گیانی لەدەستداوە ناوی ئاسۆ کەیکاوس و تەمەنی 31 ساڵە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بووە .
Qaiwan
Qaiwan