کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەگەری بارانبارینی چڕەوە لە پارێزگای سلێمانی 23 تیم لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو ئەگەر رووبدەن.
 
ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند " بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ماوەکانی داهاتوودا بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین بۆ ناوچەکە، لە رێگەی 23 تیمەوە ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان لە کاتی پێویستیدا".
 
ئەوەشی خستەڕوو "لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتردەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، بۆیە سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی لەناو شاری سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان".
 
باسی لەوەشکردووە "شەپۆلەکە سەرتاسەرییە و هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بە تیمە تەندروستییەکانەوە بکەن لە رێگای ژمارە 122ەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan