کوردستانی

بەهۆی هەورە بروسکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی هەورە بروسکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا -
 
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ رایدەگەیەنێت کە کە بەهۆی هەورە بروسکەوە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان گیانی لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2023 نێچیرڤان هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ رایگەیاند "کاتژمێر پێنجی ئەم ئێوارەیە لە ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش، گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان بەناوی (مەجید فازڵ مەجید) کە کوردی شەبەکە و ئاوارەی سوریە، هەورە بروسکە لێیداوە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "دەستبەجێ دوای لێدانی هەورە بروسکەکە گیان لەدەستدەدات و رەوانەی نەخۆشخانەی ئاکرێ دەکرێت و لەوێوە دەگوازرێتەوە بۆ پزیشکی داد".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan