کوردستانی
لەبارەی پشووی فەرمییەوە بڕیاردرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە دەسەڵاتیان داوەتە سەرۆکی زانکۆکان بۆ راگەیاندنی پشوو بەهۆی بارودۆخی کەشوهەواوە.
ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دەسەڵاتی تەواومان داوەتە سەرۆکی زانکۆکان بۆ راگەیاندنی پشووی فەرمی، ئەم بڕیارەش پشتدەبەستێت بە پێشبینییەکانی دامەزراوەی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی (بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە و ئەگەری دروستبوونی لافاو)، بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامەزراوەکانمان ئەم بڕیارەمان دەرکردووە".
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد "بڕیارەکە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیش دەگرێتەوە و سەرۆکی زانکۆکان سەرپشکن لە راگرتنی دەوامکردن".
ئەمە لەکاتێکدایە کە شارەزایانی کەشناسی هەرێمی کوردستان ماوەی چەند رۆژێکە هۆشداری دەدەن لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین کە زۆر ترسناکە و پێویستە ئامادەسازی بۆبکرێت.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


