کوردستانی
بۆ پشووی سبەی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە دەسەڵاتی راگرتنی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن دراوە بە پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2023 سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دەسەڵاتی تەواوەتیمان داوەتە پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لەبارەی راگرتنی دەوامەوە لە ناوەندەکانی خوێندندا بەهۆی بارانبارینەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "بە پشتبەستن بە راپۆرتەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و لەکاتی بوونی هەر مەترسییەک لەسەر خوێندکاران و مامۆستایان دەتوانن راوێژ لەگەڵ لێپرسراوی ئیدارە سەربەخۆکانی خۆیان بکەن و بڕیاری راگرتنی دەوام بدەن".
ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانەوە کەشناسانی هەرێمی کوردستان و عیراق هۆشدارییان داوەتە هاوڵاتییان کە ئاگاداربن و بۆ کاری پێویستی نەبێت لە رۆژانی داهاتوودا و لەکاتی باراندا نەچنە دەرەوەی ماڵەکانیان.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


