کوردستانی
خێرایی با چالاک دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی نیسان و سبەینێ پێنجشەممە 13ی نیسانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکان بەردەوامى هەیە، باران بەلێزمە و هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى ڕاپەڕین ماوەى دابارینى تا کاتەکانى دوانیوەڕۆ و ئێوارە بەشێوەى لێزمە باران و تاوە بارانى بەهێز دەبێت، لە ئێوارەدا سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک بارانى بە لێزمە و بەهێزدەبێت، زۆرترین بارانى پێشبینیکراو لە شەودا لەسەر ناوچەکانى بەرزنجە و پێنجوێن و قەرەداغ و دەربەندیخان ئیدارەى گەرمیان و کەلار و کفرى دەبێت، بە گشتى ئەمڕۆ خێراى با لە کاتەکانى دوانیوەڕۆ چالاک دەبێتەوە بۆ سەرووى 40 کم لە کاتژمێرێکدا، پلەكانی گەرما لەنێوان 11 بۆ 29 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ پێنجشەممە شەپۆلى بارانبارین لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان ناوە ناوە باران بارینى مامناوەند و هەندێک کات لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاترە، هەندێک کات ئاسمان هەر هەورى دەبێت، ئەگەرى تەزرە بارین هەیە بە هۆى نزمبوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما، پلەكانی گەرما لەنێوان 17 بۆ 27 پلە دەبێت.
س.ر
بیروڕا