گێتی
ئەمەریکا و عیراق رێککەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق لەگەڵ برایان نێڵسۆن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا كۆبووهوه و سەقامگیری لە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و ئاسانکاریی بۆ رێکارەکانی پرۆسەی گواستنەوەی داراییان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی نیسانی 2023 لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان کرد بۆ ئاسانکاریکردن بۆ رێکكارەکانی بانکی ناوەندیی عیراق لە پرۆسەی گواستنەوەی داراییدا، هاوکات گەنجینەی ئەمەریکا نەرمی نواندووه و ئامادەیی زۆری نیشانداوه، بۆ هاوکاریکردنی بانکی ناوەندیی عیراق لە هەوڵەکانیدا بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ئاڵوگۆڕی مامهڵه داراییهكاندا".
ئاماژە بەوەشکراوە "ههردوولا رێككهوتوون بۆ چڕکردنەوەی ههوڵهكان و پەیوەندی نێوان تیمە تەکنیکیەکانی هەردوولا بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوە ئاسانکارییەکان کە له کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، لەماوەیەکی کورتدا".
س.ر