کوردستانی

هێمن میرانی: مۆڵەت بە کەس نادرێت بۆ هەڵگرتنی چەکی قورس

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێمن میرانی: مۆڵەت بە کەس نادرێت بۆ هەڵگرتنی چەکی قورس
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت نابێت چەکی قورس لای هاوڵاتییان هەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد مۆڵەت بە کەس نادرێت بۆ هەڵگرتنی چەکی قورس.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "نابێت چەکی قورس لای هاوڵاتییان هەبێت، دەبێت چەکی قورس رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت".

ئاماژە بەوەشدەکات "مۆڵەت بە کەس نادرێت بۆ هەڵگرتنی چەکی قورس و لە 21ی تەموز تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت کۆتایی دێت و  وادەی تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت درێژناکرێتەوە".

 بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وتی "هاوڵاتییان بۆ چارەسەکردنی کێشەکانیان دەبێت پەنا بۆ دادگاکان ببەن، نەک بەکارهێنانی چەک".

لەبارەی دەست بەسەردا گرتنی چەکەوە وتیشی "دەستبەسەر چەکی هیچ کەسدا ناگیرێت، بەڵکو تۆماردەکرێت، بە مەرجێک چەکەکە قورس نەبێت، چونکە رێگەپێدراو نییە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan