کوردستانی
پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوای رۆژانی جەژن راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزاییەکی کەشوهەوا ئاشکرایدەکات رۆژانی جەژن بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق دەگرێتەوە، ئەوەش دەخاتەڕوو ئەم مانگە و مانگی داهاتووش بارانبارین بەردەوام دەبێت.
شاڵاو هیدایهت، شارهزای كهشوههوا بە مەودا میدیای رایگهیاند "بەهۆی جێگیربوونی پاڵهپهستۆ بهرزهكان لەم مانگە و مانگی داهاتووشدا لەسەر ناوچە جیاوازەکانی ئەوروپا، به تایبەت ناوەڕاست و باکوور و رۆژئاوای ئەوروپا، وادەکات بۆ ناوچەکانی ئێمە پێچەوانە بێت و نزمە پەستان باڵادەست بێت و زۆرباش بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵات و باشووری ئەوروپاش باشتر دەبێت، بەو هۆیەوە لە رۆژانی جەژنی رهمهزان و رۆژانی دواتر شەپۆلەکانی بارانبارین بۆ ناوچەکانی هەرێمی كوردستان و عیراق بەردەوام دەبن، لەم مانگە و مانگی داهاتووش حاڵەتی دیکەی بەهێزی بارانبارین بهردهوام دهبێت".
س.ر

بیروڕا