کوردستانی
بەنداوێکی هەرێمی کوردستان رووخا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەهۆی زۆری بارانبارینەوە لە ئاکرێ، بەنداوی رەئس ئەلعەین رووخاوە و بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر ماڵ ئاویان تێچووە و زیانیان بەکەوتووە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کەمێک لەمەوبەر بەهۆی زۆری بارانبارینەوە بەنداوی رەئس ئەلعەین لە ئاکرێ رووخاوە و زیانێکی زۆر بەر هاوڵاتییان کەوتووە و لافاو بەو هۆیەوە دروستبووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا تیمەکانی فریاکەوتن نەچوونەتە ناوچەکە و هاوڵاتییان چوونەتە ناوچە بەرزەکان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان لە لافاوەکە، تاوەکو ئێستاش ژمارەی قوربانیان و زیانلێکەوتووان نەزانراوە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


