کوردستانی
خوێندکارێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
خوێندکارێک کە لە بەشە ناوخۆیی زانکۆی قەڵەم دەمایەوە، بەهۆی پاککردنەوەی رێڕەوی ئاوی بەشە ناوخۆییەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمڕۆ خوێندکارێی کە لە بەشە ناوخۆیی زانکۆی قەڵەم بەناوی زاهیر تەها عوسمان کە سەرقاڵی پاککردنەوەی رێڕەوی ئاوی بەشە ناوخۆییەکەی بووە، پارچەیەک ئاسن کە لە ئاوەکەدا بووە بەر وایەرێکی تەزووی کارەبا دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
هەر بە پێی زانیارییەکان لە ئێستادا تەرمی ئەو خوێندکارە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی کەرکوک و دواتر دەدرێتەوە بە خێزانەکەی.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


