کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر – خەبات بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا و بەوهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی نیسانی 2023 فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "کاتژمێر 2:20 خولەکی دوای نیوەڕۆ، لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر – خەبات بارهەڵگرێک کە لە هەولێرەوە چووە بەرەو خەبات، خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا و بەوهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هۆکاری رووداوەکە بۆ تیژڕەویی و خراپی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە و شۆفێری بارهەڵگرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و چووەتە سەر سایدەکەی دیکە و بەمجۆرە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا لە جۆری تۆیۆتا کامری".
باسی لەوەشکردووە "دەستبەجێ دوای روودانی پێکدادانەکە شۆفێری تۆیۆتا کامرییەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشنەکەی کە لەگەڵیدابووە بە سەختی برینداربووە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


