کوردستانی

سەموون و نان هەرزانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەموون و نان هەرزانبوو
مەودا میدیا -
 
سەموونخانە و نانەواخانەکانی سلێمانی بڕیاریاندا بەهۆی دابەزینی نرخی ئاردەوە، لە سبەینێوە سەموون و نان هەرزان بۆ هاوڵاتییان هەرزانبکەن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی نیسانی 2023 سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەر فەردەیەک ئارد 10 بۆ 11 هەزار دینار لە نرخەکەی دابەزیوە بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلارەوە، بەشێوەیەک پێشتر نرخی هەر فەردەیەک 51 هەزار دینار بوو و ئێستاش نرخەکەی بووەتە 41 هەزار دینار".
 
ئەوەشی خستەڕوو "لە سبەینێوە نانەواخانە و سەموونخانەکان بڕیاریانداوە نرخی نان و سەموون هەرزان بکەن و وەک پێشووی لێبکەنەوە، جەختیشی کردەوە، لیژنەکانی چاودێری بازرگانی سەردانی شوێنەکان دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە کێشی گونک و نرخەکانی".
 
باسی لەوەشکرد "بۆ لەمەودوا نرخی هەشت نان بە کێشی 100 گرام دەبێتە هەزار دینار و شەش نانیش بە کێشی 125 گرام دەبێتە هەزار دینار، سەموونیش بەپێی جۆرەکان و کێشیان نرخیان دادەبەزێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan