کوردستانی

گەردوونناسێكی كورد: هەوری سوپەر سێڵ گەیشتووەتە هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەردوونناسێكی كورد: هەوری سوپەر سێڵ گەیشتووەتە هەرێم
مەودا میدیا - 
 
گەردوونناسێکی کورد رایدەگەیەنێت کە هەورێکی سوپەر سێڵ گەیشتووەتە ئاسمانی هەرێم و دابارینێکی ئێجگار زۆری پێوەیە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی نیسانی 2023 لوقمان حەوێز، گەردوونناس و ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسانی تەکساس رایگەیاند "ئەو سێڵانەی کە لە باکووری بەغدا درووستبووە، بووەتە سوپەر سێڵ و بەرەو باکووری عیراق هاتووە، لەئێستادا گەیشتووەتە ناوچەکانی گەرمیان و خوارووی کەرکوک و بە خێرایی بەرەو باکووری عیراق و کوردستان بەڕێوەیە ".
 
ئاوەشی خستەڕوو "ئەم هەورە دابارینێکی ئێجگار زۆری پێوەیە و گەر بەردەوامبێت ناوچەکانی هەولێر و سلێمانیش دەگرێتەوە جگە لە گەرمیان و کەرکوک ".
 
باسی لەوەشکردووە "لە هەولێر و لەسەر قەزای خەبات سێڵێکی زۆر بەهێزی باران دروستبووە و بەهەمان ئاراستەی ئەوەی پێشووتر دەچێت، بەردەڕەش و ئاکرێ و دواتر گەر خۆی بگرێت ناوچەکانی باڵەکایەتی دەگرێتەوە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan