کوردستانی
سبەی شایستەی دارایی وانەبێژان دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێم رایدەگەیەنێت کە دوای دواکەوتنی مووچەی وانەبێژان و نەبونی سویلە (نەختینە)، سبەی مووچەی سەرجەم پەروەردەکانی سلێمانی دابەشدەکرێت.
نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێم رایدەگەیەنێت کە دوای دواکەوتنی مووچەی وانەبێژان و نەبونی سویلە (نەختینە)، سبەی مووچەی سەرجەم پەروەردەکانی سلێمانی دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی نیسانی 2023 عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی پێنجشەممە 13ی نیسانی 2023 شایستەی دارایی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە سەرجەم پەروەردەکانی سلێمانی دابەشدەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر شایستەی داراییان دابەشکراوە و ئەوەی ماوەتەوە پەروەردەکانی سنووری سلێمانین بە پارێزگای هەڵەبجەشەوە".
باسی لەوەشکرد "هۆکاری دابەشنەکردن و دواکەوتنی شایستەی دارایی وانەبێژان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی سویلە (نەختینە) لە بانکەکاندا، بەرپرسان وایان بە ئێمە وتووە".
بیروڕا


