کوردستانی

لە شەقامێکی سەرەکیی سلێمانی ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە شەقامێکی سەرەکیی سلێمانی ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی کۆبوونەوەی باراناوەوە لە شەقامی سەرەکیی سلێمانی – تاسڵوجە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "ئاستەنگی هاتوچۆ لە بەشێکی شەقامی سەرەکیی سلێمانی – تاسڵوجە دروستبووە و پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری لەسەر ئەم شەقامە بکەن".
 
ئەوەشی خستەڕوو "باشترە هاوڵاتییان شەقامەکە بەکارنەهێنن تاوەکو ئاستی ئاوەکە نزمدەبێتەوە و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، لە حاڵەتی پێویستیدا پێویستە بە وریاییەوە شۆفێری بکرێت لەسەر ئەم شەقامە و تا دەتوانن لەو شوێنانەی ئاستی ئاو بەرزە دوربکەونەوە".
 
باسی لەوەشکرد "ئاستی ئاو لەسەر شەقامی سلێمانی – تاسڵوجە و لە نزیک هێزەکانی 70 بەرزبووەتەوە و هاتوچۆ تێیدا دەبێت بە وریاییەوە بکرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan