کوردستانی
66 فیدەری کارەبا زیانیان پێگەیشتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت کە بارانی بەلێزمە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە 66 فیدەری کارەبای ناو شار و دەرەوەی شار.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی نیسانی 2023 ئەندازیار غالب محمد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی بارانی بەلێزمە و رەشەباوە 66 فیدەری کارەبای 11 کەی ڤی و 4 فیدەری 33 کەی ڤی لە دەرەوەی شار و ناوشاری سلێمانی زیانیان بەرکەوتووە".
بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "تیمەکانی هۆبەکانی چاکسازیی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن و بەشێکی چارەسەر کراوە".
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەکانی پێشوودا کەشناسانی هەرێمی کوردستان هۆشدارییاندا کە شەپۆلێکی بەهێزی باران روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پێویستە ئامادەکانی تەواو بکرێت بۆی.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


