کوردستانی

گەنجێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە کچێک بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كوڕێكەوە هەڕەشەی لێدەكرێت، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ر،ك،س لەدایكبووی 1998) بە ناسنامە كورد، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan