کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای شارەکانی کوردستان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای شارەکانی کوردستان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی نیسان و سبەینێ هەینی 14ی نیسانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە کاریگەری ئەو شەپۆڵە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە لاواز دەبێت، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و بارانبارینى مامناوەند لەکاتی جیاجیا دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاترە و هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 8 بۆ 23 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە،  پلەكانی گەرما لەنێوان 18 بۆ 25 پلە دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan