کوردستانی

مەسرور بارزانی چ هەنگاوێک دەنێت بۆ گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ حکومەت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی چ هەنگاوێک دەنێت بۆ گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ حکومەت؟
مەودا میدیا-

بڕیارە هەفتەی داهاتوو تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قوباد تاڵەبانی بکات بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمێکی راسپاردووە بۆ ئەوەی سەردانی قوباد تاڵەبانی بکات کە لە هەریەک لە "دانا عەبدولکەریم، پشتیون سادق، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود" پێکهاتوون.

مەودا میدیا زانیویەتی سەردانەکە، بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەکێتییە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ماوەی دوو مانگ دەبێت تیمی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکردووە.

لە ماوەی رابردوودا چەندین جار داوا لە قوباد تاڵەبانی کراوە بگەڕێتەوە، بەڵام قوباد تاڵەبانی داوای هیچ بەرپرسێکی قبووڵنەکردووە و تاوەکو ئێستاش نەچووەتەوە کۆبوونەوەکان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan