کوردستانی
ئەو خوێندكارانەی بەقاچاخ هاتبوونەوە خۆیان رادەستی تەندروستی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك لەو خوێندكارانەی كە لە ئێران گەڕاونەتەوە پێشتر كەرەنتینە كراون، دەشڵێت ئەوانەشی تائێستا نەهاتوون خۆیان رادەست دەكەن.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو 60 خوێندكارەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە كە ناوەكانیان بڵاوكرایەوە لە رابردوو ژمارەیەكیان پەیوەندیان بە تەندروستی كردبوو، هەروەها پشكنینیان بۆ كرابوو ژمارەیەكیشیان خرابوونە كەرەنتینەوە".
ئاماژەی بەوەش كرد "ئەوانەی كە بە قاچاخ گەڕابوونەوە و پشكنینیان بۆ نەكراوە، لە دوێنێوە ناوە ناوە سەردانمان دەكەن و ئێمەش پشكنینیان بۆ دەكەین و دەیانخەینە كەرەنتینەوە".
باسی لەوەشكرد "بەدڵنیایەوە هەر خوێندكارێك گەڕابێتەوە و سەردانمان نەكات مۆڵەتەكەیان لە رێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەڵدەوەشێنینەوە".
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە ناوی 60 خوێندكاری پڕكردەوە كە بە قاچاخ لە ئێرانەوە گەڕابونەوە و بەشێكیان پشكنینیان بۆ نەكرابوو.