کوردستانی
نرخی بەنزین و غاز و گاز دابەزین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین (نۆرماڵ، موحەسەن، سۆپەر) و غاز لەمڕۆوە 25 دینار دادەبەزێت.
ئەمڕۆ 13ی نیسانی 2023 بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە و کاتژمێر چوار، هەرسێ جۆرەکەی بەنزین (نۆرماڵ، موحەسەن، سۆپەر) بە بڕی 25 دینار و غاز و گازیش بە بڕی 50 دینار دابەزین".
باسی لەوەشکرد "ئەم دابەزینی نرخە بەهۆی زۆربوونی بەنزینی عیراقی 690 دیناری و بەنزینی 800 دینارییەوە و خواستی هاوڵاتییانی لەسەر بەنزینی ئەهلی کەمکردووەتەوە، ئەم دابەزینی نرخی بەنزینە هەوڵێکە بۆ زیادکردنەوەی خواستی هاوڵاتییان لەسەر بەنزینی ئەهلی".
ئەوەشی خستەڕوو "لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە 900 دینارەوە دەبێتە 875 دینار و بەنزینی موحەسەن لە 1100 دینارەوە دەبێتە 1075 دینار و بەنزینی سۆپەریش لە 1250 دینارەوە دەبێتە 1225دینار، نرخی غازی LPG بۆ لیترێک لە 550 دینارەوە بووەتە 525 دینار و لیترێک گازیش لە 850 دینارەوە بووەتە 800 دینار".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


