کوردستانی
وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 11 هەزار كۆمپانیا و باجدەر سزادراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت تەنها لە ماوەی چوار ساڵدا بەهۆی فێڵكردن و خۆدزینەوە لە باج، 11 هەزار و 594 کۆمپانیا و باجدەر سزا دراون و رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراونەتەوە.
ئەمڕۆ 13ی نیسانی 2023 كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند "قەدەغەی گەشتکردن لەسەر 72 باجدەر دانراوە و ئەو کۆمپانیا و شوێن و باجدەرانەش سزادراون کە لە ژمێرەی ساڵانەیان فێڵیان لە حکومەت کردووە و خۆیان لە باجدان دزیوەتەوە، ئەو کەسانە پێویست بووە باج بدەن بە حکومەت".
ئەوەشی خستووەتە ڕوو "لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا 747 شوێن داخراون و 103 باجدەریش ئاڕاستەی دادگا کراون بەهۆی ئەو ساختەکاریی و سەرپێچی یاساییەوە".
باسی لەوەشکردووە "دوو هەزار و 244 کۆمپانیا سزای دارایی دراون کە میزانییەیان لە ماوەی یاساییدا پێشکەشنەکردووە، حەوت هەزار و 135 نامەی ئاگادارکردنەوەش ئاڕاستەی باجدەران کراوە و هەزار و 263 کۆمۆانیا و باجدەری دیکەش بەهۆی قەرزاری باجەوە نیشانەی گلدانەوە لەسەر دۆسیەکانیان دانراوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


