کوردستانی
سبەی هەینی کەشوهەوا چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت کە سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەنێک ناوچەش هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نمە باران دەبارێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند "بەپێی پێشبینییەکانمان ئەمشەو ئاسمانی هەرێم بەگشتیی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران لە رۆژهەڵات و ناوچە شاخاوییەکانی ناوەڕاستی هەرێم".
باسی لەوەشکردووە "هەندێک ناوچەی گەرمیان و کەرکوکیش نمە باران دەیگرێتەوە و لە کاتەکانی ئێوارەدا بارانبارین کۆتایی دێت".
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک ناوچەش هەوری تەواو دەبێت بۆ سبەی هەینی، لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانیش نمە بارانیان لێدەبارێت و لە ئێوارەدا کۆتایی پێدێت، پلەی گەرماش دوو پلە بەرز دەبێتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


