کوردستانی

ترس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنيى نوێنەرانيى عیراق پەكدەخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنيى نوێنەرانيى عیراق پەكدەخات
مەودا میدیا-

راوێژكارێكی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، تائێستا پشتڕاست نەبوەتەوە ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق توشی كۆرۆنا بوون یان نا دەشڵێت، ئەگەر بابەتێكی زۆری گرنگ هەبێت ئەنجومەن كۆبوونەوەی لەسەر دەكات.

ئەمین بەكر، راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پرسی توشبوونی ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە كۆرۆنا تائێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە و تەنها لە چوارچێوەی گومان و راگەیاندن ماوەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو ئەندامانە ئەگەریش توشی كۆرۆنا بووبن كاریگەری لەسەر كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ناكەن، ئەگەر شتێكی زۆر گرنگ هەبێت ئەنجومەنی نوێنەران ئاسایی كۆدەبێتەوە".

وتیشی "لەئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا هیچ گرنگ نییە كۆبوونەوەكان بكرێن و تەنها حاڵەتی بەپەلە نەبێت بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتی دروست نەبێت".

لە ماوەی رابردوودا وا بڵاوكرایەوە نزیكە 10 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق توشی كۆرۆنا بوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان