کوردستانی
پارچەیەک مووس لە سورێنچکی کچێک دەرهێندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی رانیە رایدەگەیەنێت لەکاتی پارشێودا توانیمان نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ کچێک ئەنجام بدەین کە پارچەیەک مووس لە سورێنچکیدابوو.
ئەمڕۆ 14ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی رانییە رایگەیاند "لەلایەن پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن و تیمی بێهۆشکاری و تیمی نەشتەرگەریی و کارمەندانی قاوش، لە کاتەکانی پارشێودا توانییان لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە پارچەیەک مووس لە سورێنچکی کچێکی تەمەن 17 ساڵان دەربهێنن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆی پارچە مووسەکەوە هیچ بڕینێک لە سورێنچکی کچەکەدا رووی نەدابوو، بەوهۆیەوە بەسەلامەتی رادەستی دایک و باوکی کرایەوە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


