کوردستانی
زۆرترین رێژەی بارانبارین لە چ ناوچەیەکی هەرێم بووە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ناوچەی بارزان بووە کە 29.2 ملیمەترە.
ئەمڕۆ 14ی نیسانی 2023 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە کاتژمێر نۆی رۆژی رابردووەوە تاوەکو کاتژمێر نۆی ئەمڕۆ زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ناوچەی بارزانی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە کە 29.2 ملیمەتر بووە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەر لە ناوچەی بارزان لە 24 کاتژمێری رۆژی پێشتردا 128.2 ملیمەتر باران باریبوو، دوای ئەوێش ناوچەکانی بامەڕنێ بە 28.6 ملیمەتر و سەرسەنگ بە 27.5 ملیمەتر لە پلەی دووەم و سێهەمدان".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "کەمترین رێژەی بارانبارین لە ناوچەی شوانی سەر بە کەرکوک باریوە کە بڕەکەی زۆر کەمە و دەگاتە 0.3 ملیمەتر".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


