کوردستانی

تەرمی قوربانییەكەی لافاوەكەی كەركوك دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی قوربانییەكەی لافاوەكەی كەركوك دۆزرایەوە
مەودا میدیا -
 
پێش دوو رۆژ و لە لافاوەکەی کەرکوکدا لە گوندی تەرجلی سەر بە ناحیەی لەیلان لە پارێزگای كەركوك ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عیراق ئاو بردی و کە ئەفسەرێک و دوو سەربازی تێدابوون.
 
ئەمڕۆ هەینی لە نزیک ناحیەی لەلایەن، تەرمی ئەو سەربازە دۆزرایەوە کە لە لافاوەکەی کەرکوکدا، رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئۆتۆمبێلەکەیان ئاوبردی و تاوەکو ئەمڕۆ بێسەروشوێن بوو.
 
رۆژی چوارشەممەی رابردوو دوای ئەوەی لێزمەباران لە کەرکوک دەستی پێکرد، لافاو لە چەندین گوند و ناوچەی سنووری کەرکوک دروستبوو، لافاوەکەی گوندی تەرجیلی ناحیەی لەیلان زۆر بەهێزبوو و بەوهۆیەوە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عیراقی لەگەڵ خۆی بردووە.
 
لە ئۆتۆمبێلەکەدا دوو سەرباز و ئەفسەرێک بوونیان هەبووە، ئەفسەرەکە توانیویەتی بە زوویی خۆی دەرباز بکات، دوای کەمێک سەربازێکی دیکەشیان توانیویەتی خۆی لە ئۆتۆمبێلەکە بێنێتە دەرەوە و دەربازی ببێت.
 
ئۆتۆمبێلەکە، دوێنێ پێنجشەممە لە ناوچەیەکی دوور لە شوێنی رووداوەکە دۆزراوەتەوە بەڵام سەربازەکەی کە نەیتوانیبوو خۆی دەرباز بکات لەنێویدا نەبووە و هیچ زانیاریەیکیش دەربارەی نەزانراوە.
 
ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەیەکی نزیک لە شوێنی ئۆتۆمبێلەکە تەرمی ئەو سەربازە دۆزرایەوە کە نەیتوانیبوو خۆی دەرباز بکات و بەمەش هەڵمەتی گەڕان بەدوایدا کۆتاییهات.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan