کوردستانی

لە بەرژەوەندیی هاوبەشانی ئاو بڕیارێک دەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەرژەوەندیی هاوبەشانی ئاو بڕیارێک دەرکرا
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت ئەو هاوبەشانەی ئاو کە قەرزی کەڵەکەبوویان لایە بڕیاری لێخۆشبوون لە بەشێکی کرێکەیان دەچووە.
 
ئەمڕۆ 14ی نیسانی 2023 وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار رایگەیاند "لەسەر داوای وەزارەتەکەمان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی بەشێکی کرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی کە قەرزی کەڵەکەبووی ئاوی خواردنەوەیان لایە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەکە هاوبەشان ماوەی یەک مانگیان لەبەردەستدایە واتە تاوەکو 10ی ئایاری 2023، هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی فەرمانگەکانی ئاو بکەن و لە ماوەی ئەم مانگەدا قەرزەکانی بداتەوە".
 
باسی لەوەشکردووە "حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک پاڵپشتییەک بۆ هاوڵاتییان بڕیاریداوە بە لێخۆشبوونی %15ی ئەو قەرزەی کە لەسەر هاوڵاتییان کەڵەکەبووە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan