کوردستانی

لە هەولێر پارێزەرێک ئەشکەنجە دەدرێت و سەری دەتاشرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر پارێزەرێک ئەشکەنجە دەدرێت و سەری دەتاشرێت
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە شاری هەولێر محەمەد یابە سۆفی، پارێزەری راوێژکار لەلایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندراوە و ئەشکەنجە دراوە و دواتریش سەری تاشراوە.

ئەمڕۆ شەممە 15ی نیسانی 2023 پارێزەرەکە بە میدیاکان راگەیاند "دۆسیەی ژن و مێردێکم لابووە، دادگا دۆسیەکەی لە بەرژەوەندیی ژنەکە یەکلاکردەوە".

وتیشی "شەوی رابردوو لایەنی بەرانبەر کە پیاوەکەیە بانگیان کردووم بۆ ماڵێك و لەوێ چوار کەس دەستیان بەستوومەتەوە و ئەشکەنجەیان داوم،  دواتریش لوتیان شکاندووە و سەریان تاشیوم".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan