کوردستانی

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 15ی نیسان و سبەینێ یەکشەممە 16ی نیسانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و لەنێوان 11 بۆ 26 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا، پلەكانی گەرما لەنێوان 23 بۆ 29 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan