کوردستانی

کەی راوەماسی دەستپێدەکاتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەی راوەماسی دەستپێدەکاتەوە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە رۆژی 5ی ئاداری 2023وە بە هەموو شێوەیەک راوەماسی قەدەغەکراوە، ئاماژە بەوەکراوە ئەمساڵ قەدەغەی راوەماسی زووتر راگەیەندراوە.

عەمید هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژی 5ی ئاداری 2023وە بە هەموو شێوەیەک راوەماسی قەدەغەکراوە و هەرکەسێکیش راوەماسی کردبێت سزادراوە، چونکە سەرپێچی یاسایان کردووە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "قەدەغەی راوەماسی تاوەکو رۆژی 15ی حوزەیەرانی 2023 بەردەوامی دەبێت".

راشیگەیاند "ئەمساڵ قەدەغەی راوەماسی زووتر راگەیەندرا، بەهۆی ئەوەی لەلایەن بەشی سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ئاگادارکراینەوە زووتر قەدەغە رابگەیەنین، چونکە ئاوەکە گەرما و ماسییەکان زووتر گەرا دادەنێن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan