کوردستانی
لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییانەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان روونکردنەوە دەدات و ئاماژە بەوەدەکات "مادەکان هەر وەک مانگەکانی پێشووە".
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی چوار بە مەودا میدیای راگەیاند "زۆربەی مادەکان هاتوون و لە کۆگاکاندان، چاوەڕوان دەکەین وەزارەتی بازرگای عیراق بڕیار لەسەر دابەشکردنی بدات و بە یەکجار لە رێگەی بریکارەکانەوە دابەشی دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "مادەکان هەر وەک مانگەکانی پێشووە و هیچ مادەیەکی زیادەی تیادا نییە، ئەو مادە زیادانەی لە مانگی سێ دابەشکران تەنها بۆ مانگی رەمەزان بوو".
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "پێش هاتنی جەژنی رەمەزان هەوڵدەدەین بەشەخۆراکی مانگی چوار بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکەین".
س.ر

بیروڕا