کوردستانی
شارەوانیی سلێمانی ئەم جۆرە یارییە قەدەغە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای بڵاوبوونەوەی یارییەک لەسەر شەقامەکانی شاری سلێمانی و ناڕەزایەتیی هاوڵاتییان لەسەری بەهۆی بێزاربوونیان پێی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێوە، شارەوانیی سلێمانی بڕیاری قەدەغەکردنیدا.
ئەمڕۆ 15ی نیسانی 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "ئەو یاریی بۆکسێنەی کە لەسەر شەقامەکان هەیە و هاوڵاتییان هێزی خۆیانی پێ تاقیدەکەنەوە، قەدەغەیە و لیژنەکان راسپێردراون بە دەستبەسەرداگرتنی".
ئەوەشی خستەڕوو "یاریی کێشی بۆکسێن کە لەسەر زۆرێک لە شەقامە قەرەباڵغەکانی شار هەیە و خەڵک هێزی خۆی تاقی دەکاتەوە، هاوڵاتییانی بێزار کردووە بەهۆی دەنگە بەهێزەکەی".
ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند ساڵێکە ئەم خۆرە یارییانە زیادیان کردووە لەسەر شەقامەکان و هاوڵاتییان بۆ دەرخستنی هێزی خۆیان ئەنجامی دەدەن، دەنگێکی زۆر بەرز و بێزارکەری هەیە و هاوڵاتییان بەهۆیەوە دەترسن و توشی دڵەڕاوکێ دەبن.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


