کوردستانی
قائیمقامیەتی سلێمانی ئەم کارگەیەی داخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکانەوە کارگەیەکی ئامادەکردنی شاورمەیان لە گەڕەکی بەکرەجۆ داخستووە.
ئەمڕۆ شەممە 15ی نیسانی 2023 قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "لەکاتی سەردانیکردنی لیژنە هاوبەشەکانمان بۆ (ئۆپتی چیکن) کە کارگەیەکی ئامادەکردنی شاورمەیە لە گەڕەکی بەکرەجۆ، دەرکەوتووە کە بە نرخی گۆشت و مریشکی فرێش شیشی شاورمەکانی دەفرۆشێت بە دوکانی خواردەمەنییەکان و پابەندی مەرج و رێنماییەکانی ڤێتێرنەری نەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو "کۆگاکە بەشێوەیەکی ناتەندروست گۆشت و مریشکی بەستووی خاوکردووەتەوە، بۆیە لیژنەکانمان بڕیاریان داوە بە داخستنی و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".
باسی لەوەشکردووە "بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بەرهەمەکانیان بۆ خواردن، دەستمان بەسەر بڕی 81 کیلۆگرام گۆشتی بەستوو و 228 کیلۆگرام مریشکی بەستوودا گرتووە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە لەناودەبرێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


