کوردستانی

هاوشێوەی کۆرۆنا، پەتایەک لە سلێمانی بڵاودەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوشێوەی کۆرۆنا، پەتایەک لە سلێمانی بڵاودەبێتەوە
مەودا میدیا -
 
پزیشکێکی پسپۆڕی هەناوی رایدەگەیەنێت لە سلێمانی پەتایەکی هاوشێوەی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و وا دەردەکەوێت کە هەر کۆرۆنا بێت، ناتوانرێت جۆری پەتاکە دیاری بکرێت بەهۆی نەبوونی ئامێری پشکنینەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 15ی نیسانی 2023 د. دانیار نوری ئاغەل، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی رایگەیاند "لە سلێمانی پەتایەکی هاوشێوەی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و نیشانەکانی هاوشێوەن لەگەڵ کۆرۆنادا، ژمارەیەکی زۆریش توشبووی هەیە".
 
باسی لەوەشکردووە "نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە وەک کۆرۆنا، خۆی دەبینێتەوە لە هەڵامەت، کۆکە، قورگ ئێشە، لەرز و تا و سەر ئێشە دواتر رشانەوە و نەمانی تام و بۆن".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "نیشانەکانی ناگاتە ئەوەی توشبووەکە تووشی هەوکردنی سییەکانی ببێتەوە و نەتواندراوە تاوەکو ئێستا پشکنین بۆ ئەم پەتایە بکرێت بەهۆی نەبوونی ئامێری پشکنینی کۆرۆنا و نازاندرێت کە کۆرۆنایە یاخود پەتایەکی دیکەی نوێ".
 
ئەو پزیشکە پسپۆڕە دەشڵێت "توشبووەکان پێویستە ماوەی دوو رۆژ پشووی تەواو بدەن بۆ تێپەڕاندنی لێکەوتەکانی پەتاکە، ئەگەریش حاڵیان خراپتر بوو پێویستە سەردانی پزیشک بکەن".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب