کوردستانی
پۆلیسی هەولێر: دوو کەسمان دەستگیرکرد کە تەقەیان لە خاوەنی ئۆتۆمبێلێک کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت دوو کەسی تەقەکەرمان دەستگیرکردووە کە تەقەیان لە خاوەنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری لێگزس کردووە و برینداریان کردووە.
ئەمڕۆ شەممە 15ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "دوو تۆمەتبار لەلایەن تیمەکانی بنکەی سەرمەیدانەوە دەستگیرکراون کە تەمەنیان 20 ساڵ بووە ولە شەقڵاوە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری لێگزس کردووە و بریندارییان کردووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەکاتی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەکەدا دەستبەسەر ئەو چەکەشدا گیراوە کە بەکارهاتووە بۆ تەقەکردنەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوە بەپێی مادەی (405 بڕگەی 31) لە یاسای سزادان".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



