کوردستانی

سێ تۆمەتباری هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی هەولێر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ تۆمەتباری هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت کە سێ تۆمەتباری سەرەکیی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەیان دەستگیرکردووە.
 
ئەمڕۆ شەممە 15ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەلایەن چەند کەسێکەوە لە شاری هەولێر هێرش دەکرێتە سەر پارێزەر (محەمەد یابە سۆفی) و دەستدرێژی دەکەنە سەر، ئاگادارکراینەوە و دەستبەجێ تیمەکانمان لە ئاسایشی هەولێر دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و وەزیری ناوخۆ، سێ تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکە دەستگیرکران و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەوبارەیەوە بەردەوامە".
 
باسی لەوەشکردووە "هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی شاری هەولێر ئەرکێکە و بەزاندنی هێڵی سوورە، تۆمەتباران لەهەر شوێنێکبن، دەستگیر دەکرێن و راپێچی بەردەم دادگا دەکرێنەوە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan