کوردستانی

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا  بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی نیسان و سبەینێ دووشەممە 17ی نیسانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و لەنێوان 14 بۆ 25 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ دووشەممە ئاسمان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت  لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 20 بۆ 29 پلە دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan