کوردستانی

ئاگاداریی شۆفێران و هاوڵاتییان دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداریی شۆفێران و هاوڵاتییان دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداریی شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە ئەوانەی کێشەی یاساییان هەیە بۆ یەکلایی کردنەوەی مامەڵەی ئۆتۆمبیلەکانیان.

لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانی هاتووە "ئاگادارییەک لە هۆبەی پشکنینی ئۆتۆمبێلەوە بۆ سەرجەم ئەو شۆفێرانەی کێشەی یاساییان هەیە بۆ یەکلایی کردنەوەی مامەڵەی ئۆتۆمبیلەکانیان ئەوانەی چارەسەری کێشەکانیان لە ڕێگەی  (لیژنەی هاوبەش)ه، هەفتانە هەموو ڕۆژانی چوارشەممە لە ناو بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی  چارەسەر دەکرێن، لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتییان رۆژی دووشەممە رێکەوتی 17/4/2023 کاریان  بۆ دەکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی جەژنی رەمەزان کاری لیژنەی هاوبەش ئاسایی دەبێتەوە تەنها رۆژانی چوارشەممان کار بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێت کە ئاراستەی لیژنەکە کراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan